بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
Appearance
بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە | هەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە |
سەراسەر خامەکی ئەخزەر کە پۆشی خواروو ژوورو سەر | حەزین بوو جیهان یەکسەر بە بۆی مشکینی خوبانە |
وەکوو قەوس و قەزەح وایە کە سەوز و سووری لەبەر دایە | ئەڵێی جەنناتی دونیایە کوڕ و کچ حۆری و غیلمانە |
بە گوڵزاری موعەتتەردا، بە ئەبرۆی مودەوەردا | بە ڕووخساری مونەوەردا ئەڵێی ماهی ئابانە |
بە مەدحی بەرزی باڵای یار بە وەسفی جوانی کاڵای یار | بە سوخمەی ئاڵ و واڵای یار، هەزاری شێت و دێوانە |
لە تاو چاوی عەیاری تۆ لە دەس زوڵفی ڕەشماری تۆ | لەبەر جەورو جەفای تۆ کە مەزڵووم مات و حەیرانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|