بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە
Jump to navigation
Jump to search
بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە | برینی دەروونم دووبارە کولاوە |
بەو دوو چاوە دڵ کوژاوە | یار بە قەتڵم ئەمری داوە |
لە دامێنی زولفت چ نوورێک عەیانە | لە ئاخیری شەودا سفیدەی بەیانە |
ئەو بەیانە چەندە جوانە | کوشتمت بەو پەرچەمانە |
کە دەورەی لە ڕوودا بە دوو زولفی خاوە | سەما هەوری داگرت و ڕۆژ کەوتە ناوە |
لە دوو لاوە لوول و خاوە | مارە دەورەی گەنجی داوە |
لە عەشقت دوو چاوم هەموو دەم بە گریان | لە تاوت هەناوم هەموو بویتە بوریان |
دیدە گریان، سینە بوریان | عاشقی تۆمە بە قوربان |
سیوەیل دای لە کوڵمەی لەگەڵ لێو و زاری | بە سور و سپی خونچەیی نەوبەهاری |
لەو عوزاری گوڵ دەباری | چەند شیرینە لێو و زاری |
کە چاوی خوماری بزاوت ئەو بەنازە | بە جارێ برین هەڵوەشان بوونە تازە |
دیدە بازە چەند بەنازە | بمکوژە گەردنت ئازە |
کە وا خانەوێرانە سافی لە دونیا | لە تاوی گوڵی ڕووت بووە شێت و شەیدا |
شێت و شەیدا کەوتە دونیا | ڕەحمی پێکە سا لە ڕێی خوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse