بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ
Appearance
بە ئیما دوێشەوێ باڵا نەمامێ | نەویدی دوو شەمامەی زەردی دامێ |
بە ڕەسمی تەهنیەت فەرمووی پەیاپەی | لەبۆ من لێدە موتریب چەن مەقامێ |
وەرە ساقی بە یادی چاوی مەستی | دەخیلت بم بە گەردش بێنە جامێ |
دڵی میحنەت زەدەم مەسروورە ئەمڕۆ | بە ئوممێدی خەڵاتی خۆش خەرامێ |
بڵێن بەو شۆخە نەشکێنێ بە ناحەق | قەراری دوێ، بە عەقڵی ناتەمامێ |
گەلێ نەقسە لە باغی سەڵتەنەتدا | لەسەر دووبەی دڵ ئازاری غوڵامێ |
هەتا کەی ناریا فیکری بەتاڵت | هەتیو پەیدا کە بۆ خۆت عەقڵ و فامێ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|