بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە
Appearance
بەو چاوە کە لوقمانە تەماشا کە بزانە | وەجهی چییە ئەم خەستە کە هەمڕەنگی خەزانە؟ |
خانەی بەدەن و عومرم بە سێڵاوی سروشکم | وێرانە لە بنچینەوە نەزدیکی خزانە |
خورشیدی جەماڵی کە جیهانگیرە عەجائیب | بێچارە بیابانی دڵم خۆر نەوەزانە |
زامارم و بیمارم و لوقمان و فلاتوون | هەردوو لە دەوای دەردی دڵم پەنجەگەزانە |
من بەندەیی گەردنکەچ و تۆ شاهـ و ئەمیری | گەردن ببڕە، بمکوژە ئەمما بە سزا نە! |
ئێوارە کە ئەبرۆیی هیلالت بنوێنی | ئیفتاری شەوی عیدی سیامی ڕەمەزانە |
.... ئاوازی خۆشی گوێچکی خەڵکی | مانەندەیی سائیم کە خەبەرداری خەزانە |
بەم چاوە سەبووریم نییە تا تۆ بە دەمی خۆت | تەنبیهی نەکەی سابیری خۆ شێت و نەزانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|