بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات
Appearance
بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات | هەر من بەتەنێ شیفتە نیم، عالەمە شەیدات |
گەر قیبلەیی ئیسلامە، ئەگەر موعجیزی زەردەشت | قیبلەی مەیە ئەمڕۆکە، فروغی روخی زیبات |
مەخموری سوراحی شەوە، مینایە لەبەر خەو | من بم بەفیدای غەمزەیی ئەو نێرگسی شەهلات |
سەودایی بڕانی سەری خۆیە دەسەریدا | هەر کەس وەکو زوڵفت دەسەریدا هەیە سەودات |
ئەمڕۆکە ئەگەر لێمە کەنارە، قەدی سەرووت | هەر شەو لە کەناری منی زاری، بەخەیاڵات |
توڕەت بەدەمێ دەکا زیندە، سەد دڵی مردە | ئیعجازی مەسیحێکە، دەکا زوڵفی چەلیپات |
بۆیەم بەدەسی خۆ، بەسەری زوڵفەوە بەستی | تا ماچکەم ئەغزات؛ لەسەر دۆشەوە؛ تا پات |
بەو جیلوەوە سەخرەی سەمما، دەخەیە ڕەقس | لۆمەی نییە، زاهید؛ کە ئەتۆی دی، بەسەما هات |
سەرمایەیی عیشقت؛ سەنەما! دڵ بوو، ئەویش چوو | عوززا سیفەتان عیشوە فرۆشن؛ ئەمنیش: لات |
شیرینە ئەگەر گوفتەی من، وەک لەبی قەندت | مەوزونە وەکو شیعری ئەدەب، قامەت و باڵات |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|