Jump to content

بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن

From Wikisource
بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن (1950)
by پیرەمێرد
305650بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن1950پیرەمێرد
بەور و ڕەشەبا، حەز لە یەک ناکەن خوا با هەر دووکیان لە یەکتر ڕاکەن
ئەم دوانە هاوین ئەگەر یەککەون هەناسە ئەبڕن «مێمل»ی خەون
چەند خۆشە هەوای ساف و سینەی ساف لە پێشدا ئەمە، خوا دابووی بە جاف
ئێستا لە شوێن «ڕست» خێوەتی شای جاف ڕستی «ڕەست» ئەستۆی پێچا بە تەناف
پۆکەر ئالیکی خستۆتە جۆکەر دیارە پیشەی وا چۆن ئەچێتە سەر؟
ئەی گڵە کوێر بی بۆ مەحموود پاشا دەک شەرمەزار بی چەرخی چەواشا
لە شوێن ئاوازەی قورئانی ئەوان کار کەوتە «کارێ» و «فلۆش» بە شەوان
گوایە «ئیدمان»ی پایەی بڵندە بەڵام کێ ئەڵێ کەرت بە چەندە
شەڕ خاوەند موڵکی کرد بە «میلۆنەر» با هەزار دینار بدەن بە «پۆکەر»
خۆ کەسیان ناڵێن هەژارمان هەیە چاو هەڵنابڕن بزانن کەیە؟
دوای ئەوەی شەڕ و گرانی لاچوو ئەڵێن درێغا ئەویش خەوێ بوو
وەک من بە دەنگی ئیزاعەی کوردیم ئەڵێم خەوێ بوو، دیم و یا نەدیم

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 717


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).