بەهار و گوڵزار
Appearance
ئەمڕۆ بەهارە بولبول ئەخوێنێ | جیهان چەند خۆشە |
بۆنی گوڵاڵە شادی ئەهێنێ | دڵ بە پەرۆشە |
جیهان بەیەک جار بووە سەوز و سوور | بە گوڵ ڕازاوە |
سەرسامم ئەکەن کەنێرە و چنوور | بە شنەی باوە |
لەگەڵ ئەو هەموو شادی و خۆشییە | جەژنی نەورۆزە |
لەناو کوردانا هەر ڕووخۆشییە | جەژنە پیرۆزە |
چونکە خۆشترین ڕۆژی ساڵە | بۆیە ڕووخۆشن |
گشت شوێنێ گوڵە و پرچی هەڵاڵە | سەوزی ئەپۆشن |
هەموو کچ و کوڕ دڵ پڕئاوازەن | بۆ ڕۆژی بەهار |
لە یەکەم ڕۆژا گشت پەردەوازەن | بۆ گوڵ و گۆڵزار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|