بەستەی نەبەز
Appearance
من ئەو دیلەم لە زیندانی تاریکا | هەتاوی بیر ڕووناک ئەکا بەرچاوم؛ |
بە ناو هەزار حەڵقەی داوی باریکا | قەفی زنجیر ئەپچڕێنێ هەنگاوم! |
*** | |
من ئەو دیلەم لە پشت شوورای پۆڵاوە | ئاسۆی هیوای گەشم هەرگیز ون ناکەم؛ |
لە ڕووی ئاسمان بە گڕی سوور نووسراوە | بەندە بەندەی ئایین نامەی بڕواکەم! |
*** | |
من ئەو دیلەم ئامانجم قیبلەی گشتە؛ | با سامدار بێ و پڕ دڕک بێ ڕێی ڕاستم، |
مادام هێزی زۆربەی گەلم لە پشتە: | دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم! |
*** | |
من ئەو دیلەم کە سرنجی بێ باکم، | سڵ لە چاوی پڕ لە قینی زەق ناکا؛ |
دانەچیڕەی گورگی هاری سەر لاکم | زاتی گیانی نەلەرزیوم لەق ناکا! |
*** | |
من ئەو دیلەم کە دیل کەری زۆردارم | دڵی لەبەر گوڕی ناڵەم ئەلەرزێ؛ |
تا شڕتر کا کەڵبەی لەشی زامارم، | خۆی خراپتر لەناو خوێنا ئەگەوزێ! |
*** | |
من سەربازی ئامانجێکم: پیرۆزە، | فیداکاری ڕێگایەکم: بێ گەردە، |
ڕەنجێک ئەدەم ڕەنجی پیاوی دڵسۆزە، | لە ڕێیەکا بێ باک ئەمرم: ڕێی مەردە! |
1953
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|