Jump to content

بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ

From Wikisource
بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ (1950)
by پیرەمێرد
305653بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ1950پیرەمێرد
بەرچاو و پێڵاو هەردووکیان تەنگ بێ ئەبێ پێی دڵ و پێی ڕۆین لەنگ بێ
ناوەجاخ بێنە بیخەرە سەر کار لە پێشدا برای خۆی ئەدا لە دار
خوا غەنی کرد و لە وزە دەرچوو «إِنَّ الْإِنسَانَ لَیَطْغَی»ی فەرموو
کە بە هەڵپەهەڵپ پاروو نەجوورا کاتێکت زانی لە بینت گیرا
ئەگەر عەیبی خۆت بێنیتە پێش چاو عەیب لە کەس ناگری زوو ئەبی بە پیاو
بەڵام ئەو عەیبەی کەوا پێتەوە بە زۆری کوتەک ناشارێتەوە
ئەوی بێ عەیب بێ، خوایە بە تەنیا لە پێغەمبەران عەیبیان دەرهێنا
سەرکەوتنی شاخ چەندە گرانە هاتنە خوارەوە هێندە هاسانە
قەسابی ناشی پێستی مەڕ ئەدڕێ لە پڕێ هیچ کەس نابێ بە کوڕێ
ئەگەر مەبعووسی بێ مەعاش ئەبوو ڕەئیسی تەجنید ئەرکی تووش ئەبوو
گوێم لێ بوو پیرێ، وای ئەگوت پێرێ خوا دەوڵەت بۆ سەر دەوڵەت ئەنێرێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 720


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).