Jump to content

بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن

From Wikisource
بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن (1950)
by پیرەمێرد
305985بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن1950پیرەمێرد
بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن هێشتا بەهاری ئێمە نەهات، سەوز نەبوو چەمەن
چوارلا بەهارە، بەزمە، سەدای ساز و زیلەیە لای ئێمە هەر شەستە، سەر بە کڵاوە و ڕەهێڵەیە
نیسان بەهاری ئێمەیە وا چاوەڕێین کە بێ هەر قەترەیەکی گەوهەرە تەرزەی لەگەڵ نەبێ
زستان گەلێک بەزوقم و هەڵا بوو ئەمانەوێ پاداشی ئەو هەڵایە بەهارێکی دەرکەوێ
هەر گۆشەیەکی خاکی وەتەن بێتە گوڵشەنێ هەوری بەهار بگری، چەمەن شاد بێ، پێبکەنێ
سەر هەر چڵێک گوڵێ، بە نەوایەکی بلبلێ بەزمێکی جەم بێ، بادە وەکوو کانی هەڵقوڵێ
هەر بێشەیەکی پڕ لە هەژیر و شێر بۆ ڕۆژی ئیحتیاجی وەتەن جانفیدا و دلێر
مژدەی بەهاری پێیە شکۆفەی نیهالی گوڵ وەک ئایەتی ژیانەوە ئومێد ئەدا بە دڵ
ئەمشەو گوڵی ئومێدی وەتەنمان ئەپشکوێ میللەت ئومێدەوارە بە زانستی پێش کەوێ
زانستیە پلەی وڵات بڵند ئەکا زانستیە کە ئێمە بناسێت بە ئەوروپا
زانستیە زۆر بەنرخە ئومێدی ئاتییە ئەم ئیحتفالە فەئلە ڕوو لە هاتییە
تۆفیقی حەق بێتە ڕەفیقمان لەم ئیشەدا وا دەست لە دەست، هەڵبەتە خوا قوەتیش ئەدا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).