بەد کرداریمان هێندە خەست بووە
Appearance
بەد کرداریمان هێندە خەست بووە | کە پێی پیاوەتیی تێدا پەست بووە |
چاک و خراپی بووە بە هەوەس | هیچ کەسێ ناوی چاک نادا بە کەس |
ئەم تەکاپۆیەی ئەهلی دنیایە | یا لە ترسایە، یا لە برسایە |
نایشزانن ئەوەی کە لێی ئەترسن | گەییە ڕۆژی خۆی لێی ناخەلەسن |
خۆ دەوڵەمەندیش داویەتە بەری | بۆیەکی ئەوێی کە تۆ بۆی بەری |
دیوەخانانیش خۆ ئاموشۆی ناکەن | زۆرتر غەیبەتی برای تیا ئەکەن |
بەرەکەت ئێستا «پۆکەر» لە ناوە | ڕێی قسە و باسی غەیبەت بڕاوە |
بەڵام ئەویشیان کردوە بە قومار | سەرت نەسووتێ لێی نابی ڕزگار |
ئەمانەی کەوا لێی بەلەسە بوون | هی بێ ئیشییە و مل لە چەقۆ سوون |
ئەگەر ئیشێکی بوو نانی تیابێ | کەس دەخڵی بەسەر کەسەوە نابێ |
ئەگینا کەست بۆ نایەتە دێ | بۆ خورما، کەر شوێن «جەجاڵ» ئەکەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1013
1950/06/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|