بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر
Appearance
وەڵامی نامەی شاعیر بۆ محەمەد سەعید بەگی ئامۆزای لە کەلار
بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر | با واز لێ بێنین تا چەن ڕۆژی تەر |
فەقەت گوێ بگرە ئەی بەرگوزیدە | تەوانای دڵ و بینایی دیدە |
پاش هەواڵپرسی و ماچ کردنی چاو | هاتە لام نامەی پڕ گلە و عیتاو |
گوێ بگرە لە من بەرگوزیدەکەم | توانای دڵم نووری دیدەکەم |
وەک عەیبە کەسێ کورد ناسراو بێ | بۆ دوژمنی کورد جگەر خوێناو بێ |
هەروایش زۆر عەیبە بۆ ئیسلام زوان | مائیلی بە خوو و کردەی غەیرەکان |
گەر باوەڕت هەس تۆ قورئان حەقە | ئیمانت هەیە ئەمری موتڵەقە |
يوم لا ينفع بکە تماشا | ئینجا ئەزانیت نەتیجەی دونیا |
ئەزانیت ڕۆژێ تێتە ڕێگەمان | بێ جێی ماڵ و کوڕ غەیرەز کردەمان |
یا بچۆ بۆ لای يخرج الحي | جا باش تێئەگەی زینەوبوون هەیە |
ئینجا ئەزانیت ڕۆژێ هاتە ڕێت | ئەڵحەدسەرای تەنگ بوو بە ماوا و جێت |
لە ئەم پێنج فەرزە کە ها لە ناوی | تۆ عافل ناوی هەتاکوو ماوی |
نە ژن نە برا نە ماڵ نە سەروەت | لەو شوێنە نایکا بە پولێ قیمەت |
وەختێ ئەزانی وا مەئموورێ هات | لە دین و کردار پرسیار ئەکات |
پەلت ئەکێشن ئەتبەنە حوزوور | ئەتبەنە دیوان داداری غەفوور |
دەڵێن کوا نوێژو کوا ڕۆژوو زەکات | کوا سەرفترە و حەج کوا چاکە و خێرات |
کوا نێکی کردار کوا خاسە و عەمەل | تا ڕجات بۆ بکا نەبییی مورسەل |
گەر لە سەد یەکێ نەبێ دەسمایەت | لای خوا و ڕەسوول بەرز بکا پایەت |
جا چۆن ڕووت هەیە بچیتە دیوان | چۆن ئەدەی جواو زاتی لامەکان |
ئینجا ئەناڵی ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ | پشت دەس ئەماڵیت ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ |
عومری بە بێ چوەکەم ڕۆڵە ڕۆ | ڕوو زەردی لای حەق بووگم ڕۆڵە ڕۆ |
زوان بە ڕۆ ڕۆ ئەتبەنە دواوە | غەیرەز جەهننم جێگەت نەماوە |
کە من لە دنیا وەها حاڵی بم | خەوەردار لە ئەمر زولجەلالی بم |
ئەبێ چۆن لەبەر برا و ئامۆزا | یا لە بەر کەیف و خۆشی ڕووی دونیا |
تەرکی ڕۆژگ و نوێژ یا تاعەت کەم | خۆم سەرەفگەندەی قیامەت بکەم |
1947/7/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|