بێ گومان وەک جەننەتە دەشت و مەکانی سەید خەلیل
Appearance
بێ گومان وەک جەننەتە دەشت و مەکانی سەید خەلیل | پڕ لە حۆری ئاهووە دێهاتەکانی سەید خەلیل |
گردی ڕەنگی لەعل و زومڕووتە لە لالە و شەوقی گیا | هەر ئەڵێی قەسرە لە دەوری گومبەزانی سەید خەلیل |
ژاڵەیی گوڵباغ و داری پەڵکە بی و چنار | کانیاوی کەوسەرە چیمە گوڵانی سەید خەلیل |
چین بە چین دێن و ئەچن وەک ئاسکەی دەشتی خەتا | کچ لە لایێ کوڕ لە لایێ بۆ ئاستانی سەید خەلیل |
وەختێ دەس ئەگرن کچ و کوڕ ڕەش بەڵەک جوان ڕێک ئەخەن | نەشئەیی تاران ئەدا ئەو ساتە بانی سەید خەلیل |
ئەو دەمە سەیر و تەماشای وەها پەیدا ئەبێ | نابێ بێژە جەننەتە جەننەت بەسانی سەید خەلیل |
مینە جاف سەیر و خۆشی پاریس لەوێ تێتە ئە ڕوو | نەوبەهاران کاتێ خۆر هەڵتێ لە بانی سەید خەلیل |
1927
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|