بێ قەزا بێ مامە سۆفی تا بێ ڕیشی پان ئەکا
Appearance
بێ قەزا بێ، مامە سۆفی تا بێ ڕیشی پان ئەکا | قُل بە فل حاڵیی بووە، چی ئیدیعای ویژدان ئەکا؟ |
خەڵکی گەییە جەلبی ڕۆح و، ئەو خەریکی شانەیە | حەز لە تەزبیحی گڵین و، خڕنووک و قەزوان ئەکا |
وا دراوسێ کەشفی مانگ و ڕۆژ ئەکەن، ئێمەش شوکور | کاکە دەروێش وا خەریکە، کەشفی دۆڵەی نان ئەکا |
مامۆساکانمان ئەڵێن زۆر سوننەتە سواری بە کەر | هەر کەسێ سواری بە فۆرد کا، خۆی شەریک شەیتان ئەکا |
ئەو بە تەییارەی نەفاسە تەی ئەکا ڕێگەی وڵات | ئەم بە سواری کەر خەیاڵی سووریە و لوبنان ئەکا |
کافرە سەگبابەکان کەی سنعەتە تەلسز ئەکەن | حەمدولیللا کوردی ئێمە قووڵینە و تەیمان ئەکا |
قانعا بێ سوودە، یا شێخ دوژمنی پێشکەوتنە | هۆش و بیر و یەکیەتی، دەردی وڵات دەرمان ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|