Jump to content

بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال

From Wikisource
بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال (1969)
by سابیری
306469بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال1969سابیری
بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال ئیش و کاری هیچ کەسێ ناگاتە سەرحەددی کەمال
گڕڕ و فڕڕی جونبشی جوملە وحووش و هەم تیوور هەر لە ئەوجی ئاسمان تاکوو بیابان و بحوور
ذی حەیات و دار و بەرد و خاک و خۆڵ و ئاب و نار قودرەتی ئەو خەلق و مەحوی گشت ئەکا لەیل و نەهار
یا خودا تەوفیق تا مەنزوومەیێ تەئلیف بکەم عیللەت و ئازاری بێ دەرمانی دڵ تەعریف بکەم
با بمێنی یادگاری دەردی «نەجمەددین نەجل» عەبدوڕەحمان ئیبنی شێخ مەحموود، بەرزنجی ئەسڵ
کوشتمی ئازاری زامی تیغی جەوری ڕۆژگار با هەمووکەس تێبگا اظهر من الشمس ئاشکار
هەرکەسێ گۆیی هونەر دەرکا لە مەیدانی مەساف بۆ سەری ئەو تیغی دەوران بێ غەڵاف و بێ خەلاف
زولفەقاری ئەشق، تیغی چەرخی دەوران کول ئەکا حوسنی جانان دەرکەوێ کێ سەیری باغی گوڵ ئەکا؟
هەرکەسێ ئەشقی حەقیقی بێ دەبێ پەروانەوار خۆی نەپارێزێ لە سووز و ئیشتیعالی شەمع و نار
هەر دڵ و جانە نیساری خاکی پێی جانانە بێ دووگومانە سابیری ئاخۆ قەبووڵە یا نەبێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).