بێینە سەر باری حەقیقەت دڵم ئێشاوە گوڵم
Appearance
بێینە سەر باری حەقیقەت دڵم ئێشاوە گوڵم | چونکە ئێستە چەشنی بولبول بێ هێلانە و بێ چڵم |
کۆشی گەرمت ئاشییانەی ڕۆژ و شەوم بوو کە چی | بە قەولی ڕەقیبی ناکەس شێواندووتە مەنزڵم |
وەرزێر باشێکی مەزرعەی حوسنت بووم نازانم بۆ | وا بە جارێ ئاگرت بەردایە دەخڵ و حاسڵم ؟ |
هەر بە عیشقی چاوی تۆوە ڕۆژووم دەگرت نازەنین | لەو دەمەی تۆ لووتە لا بوویت منیش ڕۆژوو بەتاڵم |
چاوێ بخشێنە بە خەتی تۆماری سەوداسەرییم | جا دەزانی بۆ نیگایەک چەند دەمێکە ماتڵم |
بێرە سەر ڕەسمی جاران و ڕەحمێ بە حاڵی من بکە | بێ ڕەواجە ئێستە سککەم بەدەر لە ڕەویەی عاقڵم |
ناتیقم گۆیای حەقم دڵگران مەبە دەڵێم | گوناهـ لە تۆ بوو کە وا دڵم ئێشاوە گوڵم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|