Jump to content

بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ

From Wikisource
بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ (1950)
by پیرەمێرد
305340بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ1950پیرەمێرد
بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ پیاوی ناهومێد مل لە تیغ ئەسوێ
زۆر پیاو لەدەورەی پیاوێکی پیاوە گوڵەبەڕۆژە ڕوو لە هەتاوە
زۆر نانبڕاوان بە هیوا دەژین بەڵام دار و گۆشت ئاشنای یەک نین
ئەو کەسەی کە دڵ بریندار ئەکا خۆی بە واهیمە دەغەزار ئەکا
کەر خۆڵەمێشی بۆیە خۆش ئەوێ تێیدا دەگەوزێ و تێر وەردەکەوێ
بەدخوویی منداڵ لای باوک شەرمە ژیشک بە بێچووی خۆی دەڵێ نەرمە
فەقێ بۆ ڕاتوو وا لە بەردەرگا دەچمە «وەکاشە» کە بام لێ دەرکا
ئەو کەسەی دڵی لەگەڵ خەڵک پاکە خۆی پێی دڵخۆشە و لە بەد بێ باکە
ڕۆژێ ڕووی ئەزەل ئەتدۆزێتەوە بێ کەڵەشێریش ڕۆژ ئەبێتەوە
ئینجا دردەگا ڕووی کردە وڵات ترێ گەنانە و چاوئێشە داهات
بەڵێ بەرسیلە ئەبێ بە حەڵوا بەڵام عومریشت بە تاڵی ئەڕوا
تا نەبارێنێ باغ گەشکە ناکا تا نەگارێنێ، مر، هێلکە ناکا
کەمی نەبینی دەوڵەتت بۆشە بەفراو لە چلەی هاوینا خۆشە
ئەوی دەوڵەتی هەر بۆ خۆی ئەوێ خەوی بێ خەفەت نابینێ شەوێ
باڵەشۆڕێمان تێکەوت بە جارێ بۆیە مێش زۆرە گەزۆ دەبارێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 369
1933/07/13


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).