بێوەفاییت کرد!
Appearance
ئەو کارەی تۆ بە منت کرد | وەها بەجارێ کە لەناومت برد |
با بە دەواری دۆمی نەکردووە | دوژمن بە دژی خۆی نەنواندووە |
یەجگاری بەردی بێوەفایی تۆ | کەوا هاویشتت بێباکانە بۆ |
ئەو کۆشکە شووشە جوانەی کەوا | دروستمان کردبوو بۆ مەلی هیوا |
شکاندت، هەمووت هەپروونهەپروون کرد | پارچەی گەورەت کرد بە ڕزاڵی ورد |
مەلە جوانەکەی «ئاوات»یشمت کوشت | نازانم داخی چی بوو پێمتڕشت؟! |
خۆ لایخۆی ئێمە هەردوو پێکەوە | بە ئێش و سزا و بە فرمێسکەوە |
ئا ئەو کۆشکەمان بەو ژینە تاڵە | . . . . . . . . . . |
تا دروستمان کرد پساین هەردووکمان | بۆ گوڵی ژین و مەلی ئاواتمان |
کەچی نازانم سپڵەی بێویژدان | هەی بێبەزەیی، دڵڕەق، نائینسان |
تۆ بە سەعاتێ ڕەنجت داین بە با | بۆچی وەهات کرد، بووی بێوەفا |
من چیم کردبوو هەناومت پچڕان | وا مەلی جوانی ئاواتمت مران؟ |
وا کۆشکی هیوا و ژینت ڕووخانم | خونچەی ئاواتت هەڵپڕوسقانم |
بەڵام بێوەفا ئێستاکەش من هەر | دڵم ناهێنێ پێت بڵێم بێفەڕ |
ئەوەم لە دەست دێ بڵێم بێپەیمان | قەت ئازاد نەبی وەک منت فەوتان |
هیچ کات لە ژیان نەحەوێیتەوە | وەک من قەت دڵت نەحەسێتەوە |
1960/06/22
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|