بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە
Appearance
بە بۆنەی بە دەوڵەت بوونی ئیسرائیلەوە لە ساڵی ١٩٤٨ کە کوللە هەموو گەنم و جۆ و کشتوکالی کوردستانی خوارد
بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە | تایەفەی کەر لێلمان ئیعلانی حەربی کردووە |
هەر وەکوو جنسی یەهوودی لێل عەرەبدا شەڕ ئەکا | چی کەری ئەهلی عیراقە گشت لە ژێر بار دەرچووە |
گەر دەپرسن چۆن ئەزانیت من کەرێ سوورم هەیە | پیاوەکەم چوو باری کا سەیری ئەکەم جرتەبووە |
هەر چی هەوڵم دا نەهاتە ژێر ئیتاعە و ڕام نەبوو | ناعلاج خۆم لێم سوال کرد بۆ چی وەزعت تێک چووە |
زۆر تەقالام کرد لە تەکیا وای جواب دام ئاخری | پێی گوتم ئەی بێ مرووەت بۆ چی خۆت وێڵ کردووە |
جۆ لە خەڵقی ئادەمۆ تا ساڵی پار و ساڵی حاڵ | ڕزقی ئێمە بوو کە چی وا ئێوە زەوتتان کردووە |
دوانزە مانگە ڕەنج ئەدەین نۆبار ئەبەین نۆ کار ئەکەین | شەو بە شەو لای ئێوە ڕزقی ئێمە دوو گوێل جۆ بووە |
وا لە ساڵی پارەوە ئەو گوێلە جۆیەشتان بڕی | بۆ خۆتان ئەیکەن بە نان و ئێمەتان گشت کوشتووە |
نەک بە تەنها من ئەمین بە هەرچی کەر هەین لە عراق | حەفتەیێ پێش ئیستە یەک جار عەهد و شەرتمان کردووە |
تا وەکوو یەک کەر بمێنێ یا یەهوودی زیندە بێ | دوژمنی کورد و عەرەب بین پاشگەزیش نابینەوە |
ئێستە وا ئێوە و خوا ئەی کاردارانی عراق | چارەیی ئەم کارەکەن، چون زۆر خراپ ڕێک کەتووە |
بێت و جنسی کەر لەگەڵ قەومی یەهووددا ڕێک کەون | هەر لە کورد تاکوو عەرەب یەکجاری مەحو ئەبێتەوە |
چونکی چی کارمان هەیە گشتی بە کەر تەکمیل ئەبێ | عوشرەت و کەیفی هەموومانیش بە مێنگێنەی جووە |
جوو ئەگەر لێت بێت بە دوژمن نامێنێ کەیف و سروور | کەر ئەگەر عاسی بێت بێژن کەسابەت مردووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|