بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە
Appearance
بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە | لەگەڵ کاسب دا فەرقیان چەند زۆرە |
مەئموور کە چاوی لە مەعاشیەتی | بۆ تێپەڕینی ڕۆژ تەلاشیەتی |
ئەیەوێ عومری لێ کەم بێتەوە | تا سەری مانگی زوو بۆ بێتەوە |
هیچ دەربەست نییە یاخۆ نایزانێ | کە عومری ئەڕوا بۆ تیکەنانێ |
تیجاریش ڕۆژی دوو ڕۆژەی ئەوێ | فریای فرۆختی ماڵی تر کەوێ |
بەڵام دەوڵەمەند خاوەن سەرمایە | ڕۆژ و شەو لەلای ئەو وەک یەک وایە |
خەریکی بەزم و کەیفی خۆیەتی | چ پەروای دەردی من و تۆیەتی |
ئەم هەراوهۆریا و شەڕی جیهانە | لێکی بەیتەوە هەمووی بۆ نانە |
سیاسەتی چەرخ مەکری ژنانە | خۆی دوون پەروەرە و نان لای دوونانە |
بۆیە جوولەکە دووی شەڕ ئەکەوێ | ئەڵێ سیاسەت منی پێ ئەوێ |
پەندی پێشینان لە من وەرگرە | ئەوی جووی بوێ لە جۆ کەمترە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 887
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|