بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان
Appearance
بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان | لە حەمدی خواوە ئەمساڵ بوو بە دووان |
لە نەورۆزدا بوو دەوڵەت بۆ کوردستان | فریای هەژار کەوت، وەک مەردی مەیدان |
بوونە سەبەبی ژینی هەژاران | ئەی زاتی گەورەی ئەم حکومەتە |
دوعا گۆییتان بۆمان فرسەتە | چونکە کۆششتان ژینی میللەتە |
هەوڵ و تەقەلای حوب و حورمەتە | دائیم دوعا گۆم بە دڵ و بە گیان |
بەراتی فەرموو دەوڵەت بە هەژار | بۆ گەدای لادێ و هەژارانی شار |
گەنم و جۆی زۆر دا بە فەردەو بە بار | جەژنانەی جەژنی نەورۆزی بەهار |
بژی حکومەت، بمێنێ بۆمان | هیممەتی تۆیە زۆر بە ئاسانی |
هەژاری دەرکرد لە چنگ گرانی | ویستی کە میللەت خۆشی ژیانی |
بۆیە گەنم و جۆی زۆری بۆ هانی | پایە بڵند بێ تا ئاخر زەمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|