بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە
Appearance
بیستوومە ڕاستە شەخسێکی گەورە | کە یەکە پیاوە ئەمڕۆ لەم دەورە |
بە تایەبەتی چەپەوانەیە | بۆ کونی بەرتیل تۆپەوانەیە |
بە چەپ ئەنووسێ و مەرج ئەباتەوە | خەریکە چەرخی چەپ ڕاست کاتەوە |
دەستی چەپ هێزی لە ڕاست زۆرترە | چشتێکی تری لا پێویستترە |
ئەڵێن کاتێ مار چووە کونەوە | کە کلکی دیار بوو ئەیدۆزنەوە |
کە بە دەستی چەپ کلکی ڕاکێشی | لە دووی دەستت دێ بە نەرمی و خۆشی |
خۆ بە دەستی ڕاست تەکانت دایە | کلکی ئەپچڕێ و سەلکی دەرنایە |
ماری وای تیایە پارتی ئەم دەورە | بێ ئیجازەیە بە پێچ و دەورە |
بە ڕاست و بە چەپ کلکی ناگیرێ | بە هێزی کلکی ئێسک تێی ناگیرێ |
وا کوڕە شێخێک کەوتە ئەو ناوە | باوکی لە مار و هار نەترساوە |
هیوامان بەوە غیرەت بکێشێ | کەڵکی گەل بگرێ و زەرگێک ڕاکێشێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 830
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|