بیدی مەجنوونی
Appearance
بیدی مەجنوونی، بیدی مەجنوونی | باڵا بەرز و نەرم، زار و زەبوونی |
بە لارولەنجە لەیلا نموونی | بەڵام لە داخی دڵ سەرنگوونی |
*** | |
ئاوارە و لەرزان بە گوێ تافەوە | پەخشان بە شنۆی هەوای سافەوە |
عەنبەربار بە بۆی مسکی نافەوە | ڕەخشان بە پەلکی زەڕ کڵافەوە |
*** | |
بە دەنگی تاڤگەی ساز و سەمتووری | ئەینۆشی بادەی ئاوی بلووری |
سایەبانی بان تەختی گەنجووری | بەڵام تامت تاڵ بە دەردی دووری |
*** | |
وتم: شۆڕەبی دەستنیشانی دۆست | سێبەر دەوای تا، سەڵفات و زینک پۆست |
درەختان سەربەرز بەبێ قۆرت، بێ شۆست | بۆچ سەرت شۆڕە وێنەی کەفتەکۆست |
*** | |
جوابی دایەوە بە زبانی حاڵ | بۆچ تۆ نازانی پیری کۆنەساڵ |
من سەربەرزێک بووم شیرین پەڕوباڵ | سوجدەم بردە بەر باڵای سۆسەن خاڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|