بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار
Appearance
بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار | کە ڕوون و شادە چاو و دڵ بە یەکجار |
بە حەملەی عەشقی جانان ماسوى الله | لە شاری دڵ نەما لا ريب ديار |
نەسیمی جەننەتی حوسنی دڵارام | کە پەیدا بوو بڵێ چی میشکی تاتار |
ئەگەر ڕۆژێ بنووسم سەد سەحیفە | هەتا ڕۆژی قیامەت وەسفی دڵدار |
تەواو نابێ وەلی با موختەسەر بێ | ڕەوشتی چاک و پاکە کەتمی ئەسرار |
قسەی بێ سەرفە ناکەم باوەڕت بێ | بە پارەی قەڵبەوە ناچم بۆ بازاڕ |
نکووکاری لە بەدکاران مەحاڵە | بەدی ناکاتە خوو مەردی نکووکار |
دەمێکە سابیری هەر چاوەڕێ بوو | شەوێ بیستی خشەی داوێنەکەی یار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|