Jump to content

بیحەمدیللا بیابانی دڵ ئەمساڵ

From Wikisource
بیحەمدیللا بیابانی دڵ ئەمساڵ (1969)
by سابیری
306571بیحەمدیللا بیابانی دڵ ئەمساڵ1969سابیری
بیحەمدیللا بیابانی دڵ ئەمساڵ پەڵەی لێداوە بێ مانەند و ئەمسال
بە پاچی تاعەت و جووتی ڕیازەت موبەڕڕا بوو، موهەڕڕا بوو لە ئەو باڵ
کە خاڵی بوو لە بەرد و خاری ئەغیار مەقامی یارە پڕ ئاڵتوون و کۆتاڵ
وەکوو باغی ئیرەم خۆش و دڵئەفزا نەمامی عەرعەر و هەم سەرو و شمشاڵ
بەدائیم پڕ فریشتە و بێ شەیاتین لە کن تەعریف و ئەوسافی زوبان لاڵ
هەمیشە بولبولی ڕۆحم ئەخوێنێ لە نێو گوڵزاری دڵدا فارغ البال
دەمی ڕۆحم لە شیرین بوو لەمەولا مەسەلمێنە لە دڵ بگرم قسەی تاڵ
کە من مەستی شەرابی عەشقی یارم بە سەربەستی دەکەم ئیزهاری ئەحواڵ
دڵ و دینی ڕفاندم شۆخ و شەنگێ بە غەمزەی چاوی بیمار و لەبی ئاڵ
ئیتر زاری دەکا تاجر بە ناچار ئەگەرچی جەردە ناکا ڕەددی کۆتاڵ
لە لاشەی پیسی دونیا لادە سابیر دەنووک نادەن لە چاوت سەرگڕ و داڵ
عەجەب شیوەن ئەکەی بۆ بەرگ و نانت چ بێ باکی لە ڕۆژی مەرگ و ئەوباڵ
عەمامەی پاک و پڕ پێچت دەلیلە دڵت بێ غەش نییە ئەی شێخی بەرماڵ
بە ڕیش و پرچ و تەسبیحت تەواوی نەمازت ناتەواوە ئەی کوڕی خاڵ
ئەگەر مەردی لیباسی زوهدە بەرگت لە بۆ ژن چاکە سورمە و خامەکی ئاڵ
وەکوو زەڕ خالیس و بێ غەش بە قوربان وەگەرنە ئەتخەنە بۆتە ئەبی قاڵ
لە بۆتەی ئاگری دۆزەخ بترسە بە ملیۆن پیاوی تێدا بۆتە زووخاڵ
ئەگەر تۆ تالیبی دونیای لەگەڵ سەگ گەلێ جا تۆش ئەبی شەڕڕ و دەمەقاڵ
لیباسی زوهد و تەقوا بێنە مەیدان مەهاڵێنە لە خۆت بەرگی شڕوشاڵ
قسەی پیاوانە نازانم بڵێم چی؟ دەسم پێ کردووە وەک شێت و منداڵ
لە بۆتەی یار سابیر زۆر بترسە گەلێ خەڵکی لە ناودا بۆتە زوخاڵ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).