بۆ کۆچکردووەکەم
Appearance
ئازیز وا هاتمە سەر سەرینەکەت | هاتمە سەر گۆڕە خۆڵ ڕەنگینەکەت |
بۆ ئەوەی تەواو بکەم شینەکەت | ماچ ئەکەم کێلە گوڵ نەخشینەکەت |
دێتە پێش چاوم ڕووە شیرنەکەت | |
ئەناڵێم، ئەگریم بە هاوار و ڕۆ | دەنگی زایەڵەم ئەگاتە لای کۆ |
جەرگی بوریانم پڕ بووە لە سۆ | سووتاوە دڵم بە کڵپە و پشکۆ |
بۆ تۆ گیانەکەم کۆچکردووی ئەمڕۆ | |
کۆچەکەت بردی گشت شادمانیم | ئێستا دێوانە و کالێوە و فانیم |
کەس ڕەحم ناکات بە دڵ بوریانم | بە خوێنی چاوی وەک ئاوی کانیم |
بە خەستەیەتی و بە پەرێشانیم | |
شەرتە هەتاکوو ئەمهێنن بۆ لات | هەناو بەرەو تۆ سکاڵا بکات |
ڕۆحیش ببێتە یاساوڵ گشت کات | لە دوای تۆ دڵم نۆکەریی نەکات |
تەنیا بۆ گەلم خۆی بەخت ئەکات | |
چونکە چۆن خۆشەویستیت ئەزانی | بە ئاشکرایی یان بە پەنهانی |
کەوا ئەتپەرست بەدڵ نیانی | هەر وا پێویستە بۆم نیشتمانی |
کە خۆم بگێڕم بۆی وەک قوربانی | |
چونکە هەزاران وەکوو تۆ و ئەمن | لە کچ و لە کوڕ، لە پیاو، لە ژن |
کە هەر بە هیوای نیشتمان ئەبن | بۆ ئەو ئامانجە کۆمەڵ ئەبەستن |
منیش لە دەستم دەرچوو تۆی مەزن | |
پێویستە بۆنی دڵداری پڕ سۆز | بکەم بە خۆشەویستی لەبۆ هۆز |
ئیتر نەهێنم ناوی دڵدار دۆز | نیشتمان بکەم بە هیوای پیرۆز |
شەوق بداتەوە وەک گڕی نەورۆز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|