بۆ چی نەبم بە دێوانە بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ
Appearance
بۆ چی نەبم بە دێوانە، بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ | بۆچ نەسووتێ وەک پەروانە، دڵ لە کوورەی فیراقی تۆ |
دڵی بردم لەنجەو لارت، شێتی کردم چاوی کاڵت | پابەندمە دانەی خاڵت، بە دوو ئەبرۆی کەمانی تۆ |
لەت لەت بووە دڵی زارم، دڵ پڕ غەم و پڕ ئازارم | وا کوشتمی ئەی نیگارم، گێلگێلەو پەرچەمی تۆ |
خوێناوی بوو دەستی لەیلم بە خوێناوی دڵی کەیلم | ئەسیر بووە دڵ و مەیلم بە پەرچەمی سیاهی تۆ |
بۆ نەڕژێ ئەشکی خوێنین لە چشمەی دڵی حەزین | بۆ دەرنەچێ سەیلی ئەسرین لە کانیاوی جەفای تۆ |
لە نەزعایە مەزڵوومە کەت تانە مەدە لە مەعشووقت | عیلاجی کە مەحبووبەکەت، با نەیکوژێ جەفای تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|