Jump to content

بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا

From Wikisource
بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا (1955)
by مەزڵووم
303524بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا1955مەزڵووم
بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا موبتەلای داو و سەد بەڵا ئەکا
بەیانی کردووە پیاوچاکانی زوو دینیان دینارەو سڵ ناکەن لە سوو
پارەیە مایەی سەرگەردانییە هەر پارە ئەسڵی ماڵوێرانییە
کەسێ کە پارەی هەبێ بە غەزەب دینی بە پارە ئەدا بێ عەتەب
هەر کەس دینی خۆی بە سیم و زەڕ دا خۆی خستە دۆزەخ، سەر کا بە قوڕدا
هەر پارە ئینسان ئەخاتە عیسیان تەوللای ئەکا لە دین و ئیمان
پارە چەند کەسی کردووە مەغروور وەکوو دێوانە بە مەستی مەشهوور
قارون بە پارە «تەککە بووری» کرد خۆی ڕیسوای لای خواو پێغەمبەری کرد
کەسێ ئینسان بێ لە بۆ سیم و زەڕ خۆی ڕووزەرد ناکا لە ڕۆژی مەحشەر
پێغەمبەر بۆخۆی داوێتی خەبەر پارە فیتنەیە بۆ حاڵی بەشەر
مەزڵووم زەڕو سیم خاس بۆ ژنانە سوک و بێ بەهای لای مەردومانە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).