بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک
Appearance
بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک | خۆر هەڵات و جێ بە جێ بۆ چی نەبێ شەونم هیلاک |
فەرموو سەیری کە لە ڕێگەی عەشقی تۆ دا عالەمێ | عاجز و بیمار و ماتەمبار و غەرقی خوێن و خاک |
تۆ کە ڕابوردی بەسەرمانا دەسم دامێنی تۆ | چاکی نازک هەڵکە ئالوودە مەکە داوێنی پاک |
سابیری لێو گەستنی ئەو شۆخە بێ حیکمەت نییە | یەعنی ناڵین و شکات و گریە نازانم بە چاک |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|