بۆ نەبەردی و چاونەترسی فەوقی سەد ئەڵمانە کورد
Appearance
بۆ نەبەردی و چاونەترسی فەوقی سەد ئەڵمانە کورد | بۆ شەڕ و دەعوای حەقیقەت شێری ڕووی مەیدانە کورد |
بەحسی ئازایی هەتا ساڵێک بنووسم هەر کەمە | من ئەزانم چی بنووسم پاکی سەد چەندانە کورد |
داخەکەم بێ عیلمن و خۆخۆرن و خوێنڕێژی یەک | هەر خەریکی تاو و قووچ و کوشتن و تاڵانە کورد |
خزمەتی خەڵقی بە ڕۆح و سەر هەتا مردن ئەکەن | ڕەعیەتێکی بارەبەر، گوێگر، هەموو ملپانە کورد |
بێ سەر و سەردارن و دوشمن بە ڕۆحی یەکترن | بۆیە پەڕپووت و زەلیل و وێڵ و سەرگەردانە کورد |
ڕادیۆ ئەیخاتە گوێم زەوق و شەوقی نەشیدی عالەمێ | عوود و تار و زەوق و شەوقی شیوەن و گریانە کورد |
بۆ بڕینی دەستی بێچارە و فەقیر وهیچ نەزان | چەندە وەستای پرچ و ڕیش و ڕشتنی چاوانە کورد |
ئەجنەبی ئەمڕۆ لەسەر تەختی هەوا جەولان ئەکا | سەنعەتی ماکینەجاتی جەلبیی و زیندانە کورد |
گەر ئەپرسی باعیسی ئەم جەلب و سەرگەردانییە | تەکیە گووڕێژ و گسکچی خانەقای شێخانە کورد |
یا خەریکی مێزەر و ڕیش و عەبا و جببەیە | بێ سەودا و بێ دەنگ بەدایم ئیشی چاونووسانە کورد |
هیچ نەما یەکسەر کە نەیکەن جەلبیی ئەرز و ئاسمان | کەشفی ئەرز و ئاسمانیی زەرگ و دەف لێدانە کورد |
هەر بە تیفلی فێری سنعەتیان نەکردین پێی بژین | تەقنە و سواڵیان نیشان داین بۆیە ماڵوێرانە کورد |
نوێژ و ڕۆژوو بوو بە کارمان فیکری عیلمی بێ سەمەر | بۆیە ئێستەش هەر خەریکی سواڵی ناو کووچانە کورد |
کاکە با بەس بێ خەیاڵی میللی و فیکری عەبەس | هەر سەری ئەمڕۆ ئەبینی گۆی شەقی مەیدانە کورد |
موفتی گەر ئەقڵت هەبێ هەوڵی ژیانت چاترە | سەد ئەوەندەی تر بڵێی هەر دەردی بێ دەرمانە کورد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|