Jump to content

بۆ مایکل

From Wikisource
بۆ مایکل (1962)
by گۆران
304597بۆ مایکل1962گۆران
ئەی ڕۆڵەی «ئەسیل» و «جۆلیۆس»، ئەی «مایکل»! ئەوەی تۆی هەتیو خست: جەورێکە زۆر زل،
جەورێکە کراوە لە باوەڕ بە داد، لە سەربەستیی زانست، لە بیری ئازاد
کێردێکە بە دەستی خوێناویی تاوان دراوە لە جەرگی هۆی فەخری ئینسان
ئەسیل و جۆلیۆسی دایک و باوکی تۆ بۆ ئاشتی ئەیاندا لە یەک هەشت و نۆ...
ئەیانویست زانستیان، بەری مێشکیان، بێتە هۆی ڕووناکیی بەرچاو بۆ ژیان
نەک دەزگای دۆزەخی قەڵاچۆ کاری دروست کا بۆ دەستی سەرمایەداری،
تا گۆشتی گیانداری ڕووی بە یەک ژەم دەرخواردی دێوێک بەن دایپچڕیوە دەم
ئەم پاکی و پیرۆزی و بەرزیی نیازە بە تاوان دانرا لە دنیای تازە...
هەر لەبەر پەیکەری سەربەستیی بەرزا، وەک قۆچی قوربانی دران بە ئەرزا!
پەیکەری سەربەستی بە چاوی خۆی دی وڵاتی: دوو زانای مردن، لەسەر چی؟
لە پەڕەی تەئریخا سەرەک لەنکۆڵن سەرشۆڕە لە شەرمی زانا وا کوشتن!
کوژران دایک و باوکت، بەڵێ، لەناو چوون لە ڕێی باوەڕیانا بە قوربانی بوون!
تۆ و «ڕۆبەرت» ئێستاکە جووتێک هەتیون خەم خواردن ئەو بزەی لە لێو بڕیون
کە تا مرد بۆ دایکت هۆی گەشیی دڵ بوو دوا نامەی بۆ بزەی لێوتان بە کوڵ بوو؟
***
ئەی مایکل! ئەی ڕۆبەرت! ئەی نازدارەکان ونتان کرد باوەشی گەرمی دایکتان!
لێتانی شاردەوە هەوری ڕەشی مەرگ پرشنگی باوکێتیی جۆلیۆس ڕۆزەنبەرگ
گرانە، ئەزانم، بێ دایک و باوک مان بۆ کۆرپەی وەک ئێوەی ئێسک سووک و جوان،
بەڵام، گەر ئەسیل و جۆلیۆسی زانا نەبوورن لە خۆیان لە ڕێی ئینسانا،
ژمارەی هەتیوی ئینسانی هەژار دوو نابێ... ئەگاتە سەدهەزار هەزار!
دوایی، بەرخەکانی نەوەی ڕۆزەنبەرگ ئێستاکە لای گشت کەس بوون بە کزەی جەرگ
لە جیاتیی دایکێک و باوکێک، یەک ملیار دایک و باوک دایناون بە ڕۆڵەی نازدار!
باوەشی کەم تیایە ئەم ڕووی جیهانە بە گەرمی بۆ ئێوە نەبێ بە لانە!

1953
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).