بۆ سەرۆکی خۆشەویست
Appearance
بە بۆنەی هاتنە دەرەوەی «عەبدولکەریم قایم»ەوە
ئەی سەرۆکی خۆشەویست، ئەی پیشەوای ڕاپەڕین | ئەی ئامڕازی تێکۆشان، یەکسانکەری هەموو چین |
بوویتە هۆی سەربەست بژین | |
*** | |
بە خوێن و سامان و گیان و توانا تۆ ئەپارێزین | ئێمەی نەبەز گەلێ زیاتر لە ئیستعمار بەهێزین |
خۆشەویستیت تێکەڵاوە بە خوێن و ئێسقانی گەل | گەل فیداتە، لە پێناوتا بەخت ئەبێ نایەوێ ژین |
*** | |
تۆ بووی کۆتی دەست و قاچ و ئەڵقەی زنجیرت پسان | تۆ بووی دەرگای ئاسنینی بەندیخانەت گشت شکان |
تۆ بووی مافی گەلی کوردی چەوساوەت هێنایە دەست | یاسای پیسی نۆکەرانی ئیمپریالیزمت دڕان |
*** | |
تۆ بووی پەیمانی گڵاوی بەغدات خستە گۆڕەوە | تۆ بووی میللەتت دەرهێنا لەژێر زوڵم و زۆرەوە |
لە باوەڕی ئەیزنهاوەر، لە پەیمانی ئەستەرلینی | ئەم وڵاتەت وا ڕزگار کرد بە ڕووت و بە بۆرەوە |
1959/10/25
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|