بۆ سانحەی ئەمین زەکی
Appearance
ئەستێرەیەکی گەش بە زیای مانگی بەدرەوە | سەر گۆیژە کەوت و بۆ وەتەنی وەک مانگەشەوە |
ئەسڵی لە نەسڵی قوتبی شماڵە بە ڕەوشەنی | هەروەک بێچووە قوتبە مەرکەزی «زوراء نشینی» |
چەند ساڵ لە خوام ئەویست لە کچاندا یەکێکی وا | لەم خاکە هەڵکەوێ و بە زەکا بێتە جێی هیوا |
وا ئەم هیوایەمان هاتە دی زۆر بە دڵخۆشی | جنسی لەتیف و شیعری سنووحاتی دڵکەشی |
ئەی سانحاتی زادەیی تەبعی وڵاتەکەم | نووسینی ڕوونی تۆیە خەڵات و بەراتەکەم |
گوڵ خەندەرانی باوکت و من جوان ئەکەیتەوە | ئەم حوسن و حیسسەیە گرەوی پێ ئەبەیتەوە |
باوکت کە وێنەیەکی تری نایەتە جیهان | پێی خۆشە تۆ کە تێپەڕی لە نووری نیشتمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|