Jump to content

بۆ خوشکەکانم

From Wikisource
بۆ خوشکەکانم (1966)
by عوسمان عوزێری
302992بۆ خوشکەکانم1966عوسمان عوزێری
ئەی خوشکی بەنرخ ئافرەتەکەی کورد نەوەی ئەوانەی کە خەباتیان کرد
ئەمڕۆکە نۆرەی سەربەستییە دەی ببڕە ئەو داوەی کەوا تۆی بەند کرد
***
خستیتیە فاقەی کۆنەپەرستی بۆ ئەوەی کۆمەڵ بێتە ژێردەستی
بە هەموو تین و پڕوپاغەندەی ئەیویست کۆششمان بخاتە سستی
***
ئەیوت خەباتی ئافرەتان و پیاو بەپێی شەریعەت نەگبەت دێتە ناو
غەزەب ئەبارێت بەسەر وڵاتا ئەم کارە کاری کفرە و ناتەواو
***
ئەوەش بیرێکی ئیستعماری بوو دەسیسەی پەڕەی هێز زۆرداری بوو
تاکوو لێک جیا بین، پشتی یەک نەگرین بۆیە بچووکیان ئەوە کاری بوو
***
ئەوەی ئەزانی ئەگەر من و تۆ دەست بدەینە دەست، بیرمان بکەین کۆ
زۆردار دەرئەکەین لەم نیشتمانە پیشەی ئەوانیش ئەبێتە ڕۆڕۆ
***
ئەو خوێنەی کەوا ئەیمژی وەک مار ئیتر ئەیبەستێ بۆی نایەتە خوار
ناتوانێ ئیتر سنانی بکات کە شوێنی ڕاستی لێ بوو چەوت و لار
***
ئەو ڕۆژەی کەوا ئەوانی ترسان ئاخری خۆیان بە چاویان دییان
ئێمە خەباتمان هەر بەردەوام بوو بێفەڕی دەرچوو ئەو کارەی کردیان
***
ئینجا ئەی خوشک کە زۆردار نەما فەوتا لەلامان جانەوەر، دەعبا
دەبا یەک گرین بۆ ڕێگای خەبات داری تەڕ نەما کە دووکەڵ بکات
***
من و تۆ بەنرخ هاوخوێنین هەردوو گشت خوشک و براین، ئەوە بەسەر چوو
ئەمڕۆ بڵێسەی ئازادییەکەمان ئەو دێوە زلەی زوو کرد بە بێچوو
***
با دەستمان بگرین تەختە ڕێگامان بۆ بەرزیی هۆز و گەل و نیشتمان
قەڵای ئازادیی جوان دروست بکەین تا بمانناسن لە هەموو جیهان
***
هەوڵی ئەوە بەین کە دۆستمان زۆر بێ نەک هەر پیشەمان ناو و ناتۆر بێ
هەر کەس ببێتە خوشک و برامان یارمەتیی ئەدەین بە هەرچی جۆر بێ
***
ئیتر هەر بژیی هێزەکەی خەبات کە ڕووناکی بۆی شایەتی ئەدات
ڕووناکیی تیشکی جوانی سەربەستی کە بەختیاریمان گشت پێشکەش ئەکات


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).