بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت
Appearance
بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت | با بە کامی دڵ ببینی بولبولی گوڵزارەکەت |
باوەڕت بێ وا لە چاوم سەیلی خوێنین جارییە | ئاموشۆ ناکا لەمەولا قافڵەی سالارەکەت |
گەر دەپرسی حاڵی دەردی عاشقی ڕوخسارەکەت | حاڵەتی بولبول تەماشا کە لە نێو گوڵزارەکەت |
سوبحی دەم بادی سەبا موژدەی ویسالی دا بە دڵ | جانی شیرینم نیساری پەیکی خۆش ڕەفتارەکەت |
فاریغولبالم لە غەمزەی چاوی خوێنڕێژی ئەجەل | چونکە ئەو نابێ موقابیل غەمزەکەی خوونخارەکەت |
موددەتێکە سابیر وەعدی بە هاتن داوە یار | خۆ نەهات ئەو بێوەفای غەدارەکەی عەییارەکەت |
سەد نەهاتی هات و سەد هەیهات، هاتی تۆ نەهات | ئاخ لە جەور و زوڵمی یار و تالیعی غەدارەکەت |
موددەتێکە سابیری یارت وتی دێم و نەهات | بە ئەقلم پێی خۆش نییە شەو شیوەن و هاوارەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|