بۆ خانمێک
Appearance
قاسید وتی پێم: بگرە سەبر، خانم ئەوا دێت | سا فەرموو، سەبر بێ بە فیدای خاکی بەری پێت! |
حەسرەتکەشی ئەو شان و مل و گەردنە ڕووتەم | وەختە بمرم بۆ نەفەسی بۆنی توالێت! |
ئاهم بووەتە هەوری بەری تینی هەتاو بۆت | فرمێسکم ئەدا نم لە هەموو ساحەیی سەر ڕێت! |
هەر دیاری کە دا حاشیەیی حوسنی ملووکیت: | بۆ ڕەسمی سەلام نەبزی دڵە زەربی ترامپێت! |
گەر بێت و بفەرمووی، مەلیکەم! مەیلی نشیمەن | بەو خوایە لەسەر دیدە ئەکەم تەسویەیی جێت! |
ئەمجا بە پەڕوباڵی تەڕ و فێنکی بۆسە | تێر تێر ئەسڕم، خانمەکەم! گەردی سەفەر لێت! |
نازانم ئەبێ چۆن بگەمە باسی ویسالت | تۆ خواژنی جوانییت و ئەکەم فەرتی حەیا لێت؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|