Jump to content

بۆ حەکیمی تێگەیشتوو ئینتیزارم ڕۆژ و شەو

From Wikisource
شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو (1969)
by سابیری
306592شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو1969سابیری
بۆ حەکیمی تێگەیشتوو ئینتیزارم ڕۆژ و شەو شیوەن و گریانە دائیم، ئیش و کارم ڕۆژ و شەو
ڕۆژ خەیاڵی ڕوومەتی، شەو یادی زولفی نایەڵن خواردن و خەوتن نییە سەبر و قەرارم ڕۆژ و شەو
من لە خۆشی وەعدەکەی یەک لەحزە ئارامم نییە ئینتیزار و کاتیبی لەیل و نەهارم ڕۆژ و شەو
خۆ لە شمشێری برۆ و لێوگەستنت باکم نییە خۆت ئەزانی بێ شعوور و بێ ویقارم ڕۆژ و شەو
خوێنی دڵ داوێنی چاوی گرتووم مەنعم مەکەن وا بە تووندی لێیئەدا نەبز و دەمارم ڕۆژ و شەو
گەر تەماشا کەی لە ئاوێنە دیارە عیللەتم خۆ بە بێ حیکمەت نییە بەحر کەنارم ڕۆژ و شەو
ئەی پەریڕوو تۆ بە شمشێری برۆ ترساندمت هاتەوە سوێ کۆنەزامی ساڵی پارم ڕۆژ و شەو
باوەڕت بێ سوورەتی تۆ وا لە دڵما نەخشی بەست زیکر و فیکری حوسن و خاڵە کەسب و کارم ڕۆژ و شەو
یادی تۆ دائیم برینی سابیری دێنێتە سوێ یەک هەوایە زامەکەی ئەمساڵ و پارم ڕۆژ و شەو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).