Jump to content

بۆ جوانی سەرەڕێ

From Wikisource
بۆ جوانی سەرەڕێ (1950)
by گۆران
304835بۆ جوانی سەرەڕێ1950گۆران
بۆ یەک شەو لای دایە ئەم دێیە ڕێی وێڵم بەیانی، ڕۆژ هەڵهات، سوار ئەبم جێی دێڵم
وەک ساوای یەکشەوە کە دێ پاش نەمانی چۆڵ ئەبێ بە یەکجار لە ناو و نیشانی،
ئەم دێیە جێ دێڵم: بێ نیشان، بێ شوێنپێ، ئەی پەری! سڵ مەکە، لا مەدە بۆ لاڕێ!
ئەو نیگا نیوکەچەی ئەو چاوە مەستانە! شۆڕ مەکە بۆ بەرپێ، بەرز و گەش بڕوانە!
پەنجەی ناز بەر بدە لە چمکی مشکیی شەرم، دەرکەوێ لێوی ئاڵ، زوڵفی خاو، کوڵمی نەرم،
سڵ مەکە لە مەیلی بە گەرمی ڕوانینم، پیاوێکم جوانییە قیبلەگای ئایینم،
سەرنجێک من ئەیدەم لەو بەژن و باڵایە لە سینەی پاکەوە بۆ جوانی تەنیایە،
ئەمەوێ کە دەرچووم لەم دێیە بەیانی، خاتیرەم هەڵگرێ جوانترین نیشانی!
چونکی ئاخ! ئەگەرچی ئێوە من ئەمرێنن، بەڵام تۆ، خۆت و دێت لای من هەر ئەمێنن،
تۆیش لەگەڵ هەر جوانێک ئەبینم تا ئەمرم، ئەبیتە مرواری بۆ ملوێنکەی شیعرم!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).