بۆ ئەوەی بەدڵ بەندەی خودایە
Appearance
بۆ ئەوەی بەدڵ بەندەی خودایە | سەر و ژێری خاک وەکوو یەک وایە |
هەر ئەو دەستەیەی کە خوا ئەناسن | هیچ خەمیان نییە، کە بێ کراسن |
دەستەیێکی تر «کۆستۆم» لەبەرە | کە دایانماڵین خەمیان لەبەرە |
هەندێکیش خۆیان بۆ ماڵ ئەکوژن | وەک زەروو خوێنی خەڵکی ئەمژن |
کاتێ دەستی مەرگ ئەیانجەڕێنێ | هەموویان بە زۆر لە زگ دەردێنێ |
بۆ دەوڵەت ئەوەی کە شێتگیرترە | تا باری قورس بێ، لە لای خۆشترە |
هەرچی ئینسافی نا بە تاقەوە | ڕۆژێک ئەبینی بوو بە فاقەوە |
منداڵ خوێنی دایک ئەمژێ لە زکا | کە هاتەدەرێ ئاوڵە دەرئەکا |
کەچی ئەو کەسەی کە شەکر ئەخوا | تووشی عیللەتی شەکری ناکا خوا |
بە تورکی «شەکر عیللەتی» هەیە | دکتۆر ئەزانی مردنی کەیە؟ |
شوکر وەک وەفا کە ناپەدیدە | هەرچی بە شەکر بمرێ شەهیدە |
«شەکر عیللەتی» و شەکر قیللەتی | لێکی بڕیون «قاوە» و داڵتی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 730
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|