Jump to content

بۆ «مەولوودی پێغەمبەر» وتوویەتی

From Wikisource
بۆ «مەولوودی پێغەمبەر» وتوویەتی (1950)
by پیرەمێرد
306227بۆ «مەولوودی پێغەمبەر» وتوویەتی1950پیرەمێرد
پێغەمبەرەکەی خۆشەویستی خوا خاتەمی، «نبی»ت نەهاتووە لە دوا
زۆر پێغەمبەر هات بەرودوا تێکڕا خاتەمی خاتەم بە هیچ کەس نەبڕا
بەر لەوەی ئادەم کەوا سەفی بوو تۆ موستەفا بووی؛ بەڵام خەفی بوو
مایەی خیلقەتی ئەفلاک «لولاک» ە بە «ألم نشرح» سەدری تۆ پاکە
«والضحی» سوێندی پڕ نووری ڕووتە «والليل» بۆ توڕڕەی سەوادی مووتە
نێرگز «ما زاغ البصر» جوانی کرد سوورمەی توور چاوی تۆ هەرزانی کرد
مانگ بە پەنجەی تۆ دووکەرت و شەق بوو «پەروێز» بە نامەی تۆ جێی پێ لەق بوو
بوومەلەرزەی تۆ کەوتە دنیاوە لەوساوە گولی «ساوە» هەستاوە
«سبحان الذي أسری» سەراتە «قاب قوسين» یش «أدنی» جێگاتە
سوورەی «والنجم» ت ئەدرەوشێتەوە گوڵی ئایینت ئەگەشێتەوە
«أنا فتحنا» ت توڕڕەی بەیداغە ئایەی «مزمل» کەوای شیرداغە
خوا سڵاواتی لە دیدارت دا ئەو نوورەی دیارە لە دیدارت دا
تۆ نەبوویتایە بە ئاگری نەمروود نەسڵی ئیبراهیم نەدەبوو مەوجوود
ئەو ئیبراهیمەی تۆ نەوەی ئەوی لە کوردستاندا دەرکەوت برەوی
باپیرە گەورەت فەخری کوردانە مەڵبەندی ئەوە ئەم جێ و مەکانە
تۆخوا هەر لەبەر دڵی ئیبراهیم دەردمان دەوا کە، کە هەرتۆی حەکیم
تۆ و ئەم ڕۆژەی تۆی تیا هاتیە دنیا چارمان کە هیوای بە تۆیە تەنیا
هەروەک «رحمة للعالمين» ی دیارە تەنگانەی ئێمەش ئەبینی
تۆ خۆت ئەزانی کە کورد دیندارن بە ئاینی تۆ سەلابەتدارن
خۆمان بە ئەهلی ئیمان ئەناسین کەچی کەچڕەوین بۆیە کەساسین
کە تۆ لە لای خوا خاترت ئەگیرێ وابکە نیفاقمان لە ناو هەڵگیرێ
ئەوسا ئەبینی چە ئوممەتێکین لەڕێی خزمەتی ئاییندا یەکین

مارتی ساڵی ١٩٤٥


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).