بۆ «شێخ محەمەدی خاڵ» ی وتووە
Appearance
شێخی ڕەوشەن خاڵ، چرای نەوەی خاڵ | بە حوکمی قەزا، قازی چەمچەماڵ |
تەنها بۆ ئەوە چووی بووی بە قازی | پێت بڵێن: خودا و بەندەت لێ ڕازی! |
ئەگینا پایەت بێ پایان بەرز بوو | خزمەتت لەسەر ئەستۆمان فەرز بوو |
ئەوسا بارەگای خودات بە دەست بوو | هەر تۆ دەربەست بووی، کەچی دەربەست بوو |
ویستت خزمەتت بۆ عالەم عام بێ | یا خوا «أتقوا» لە تۆ ناکام بێ |
دیارە ئەیزانی ڕۆژێ بایزید | خەرقەکەی تەرک کرد بۆ «هل من مزيد» |
چوو ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە | ئیسلامی لە دەم بسێنێتەوە |
وەلەکێک تووڵێک ئەدا لە ڕانی | خەرقەی فڕێ دا لە کزەی ژانی |
بە ئازارێکی هەتیوە ڕووتێ | وتی: تەڕ و وشک تێکڕا بسووتێ |
من قازێتی تۆم لەلا خۆش نەبوو | دوایی بە شتێ ئەو فکرەم تێکچوو |
بیستوومە ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان | ڕووەو شارەکەت چووبووی بۆ گەڕان |
تووشی شەخسێک بووی لە ئەهلی عیلم | بە خدری زیندەت دابووە قەڵەم |
تۆ خۆت، عەرەفات، لە عەرەفات بووی | مەستی تەجەللای زات و سفات بووی |
جەلال و جەمال نیگای ئاوارە | عەکسی کردۆتە شووشەی سەییارە |
تەجەللای خۆت بوو بە غەیرت زانی | ئەمە سڕڕێکە لە عام نیهانی |
یاخود بە قەولی گاڵتەی درۆزن | کەرەکەی خۆتت لێ بووە ڕمووزن |
بەڵێ ئەو شەخسە کە هات ڕووبەڕوو | لەسەر کانییەکەی، خدری زیندە بوو |
لە کەرتڕێنە دەسنوێژی نەشکا | کەرتڕێنێک بوو لە شێوە وشکا |
لە خوام ئەوێ تۆ هەروا نیکبین بی | مژدە وەرگری «روح الامين» بی |
بە فەیزی ڕۆحی باپیر «ئەمین» بی | گوڵدەستەی باغچەی ژیان و ژین بی |
1941/01/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|