بۆ «حاجی عەلی ئاغا»
Appearance
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی لە ٢٧ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٩دا بۆ کۆچی دوایی حاجی عەلی ئاغای ئاغاتە کە باوکی عەبدولڵا لەتیفە وتووە کە لەو کاتەدا لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کردووە.
موحیببی ئالی کاک ئەحمەد، سدیقی نەسلی گەیلانی | ئەنیسی عالم و فازڵ، جەلیسی شێخی عوسمانی |
چرایێکی سلێمانی بوو شەوقی دابووە بەغدا | لە جێی پەروانە خۆی بووبوو بە خزمەتکاری ئینسانی |
خوا بەو خزمەتەی کردی، مکافاتی وا دایەوە | لە خزمەت باوکیا نێژرا لە بەرپێی غەوسی گەیلانی |
لە ئاسمانی عیبادەتدا شوعاعی مانگ و ڕۆژێک بوو | بە فەیزی قادری نەقشی منەوەر بان و ئەیوانی |
ئەڵێم حەقمە بتۆرێم بۆچی تۆ پیش خۆت نەدام گیانە | خەریکم پارەپارەی کەم کراسی عومری گریانی |
هەموو خزم و کەسوکارت هەتا بەغدا سەفەریان کرد | ئەوا من دێم لە خزمەتتا هەتا دەرباری سوبحانی |
دوعا دێنم لەگەڵ خۆمدا بە دیاری بارێکی سووکە | لە جەمعی ئالی قوربانی و هەموو شاری سلێمانی |
کە چووی بۆ «جنة المأوی» ئەمە تەئریخی ڕۆینتە | علی غالب چووە مأوای ئازادی بە میوانی |
1939/09/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|