Jump to content

بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان

From Wikisource
بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان (1950)
by پیرەمێرد
305427بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان1950پیرەمێرد
بووکە بارانێ کەوتە کۆڵانان خۆی کردووە بە بووک تنۆکی باران
دەغڵ و دان ملکەچ، عەللاف بەدەماخ هەژار وشکەڕۆ، دەوڵەمەند چالاخ
سەیرانگا جێگای نوێژی بارانە جۆشی گریان و فرمێسک بارانە
خەتیب فەرموویە کە دین نەماوە غەزەبی خوامان وا لێ گیراوە
هەڵپەڕکێ و سەیران کە کەوتە شارێ لە باتی ڕەحمەت غەزەب دەبارێ
سەیرانکەر منم و واعیزیش ئەوە لێک ناکرێتەوە ئەم ڕۆژ و شەوە
بۆچ تەنها ئێمە بێ باران ماوین کە وا فەرمانی کفریان داوین
یا ڕزقی ئوممەت هەر بە بارانە کە وابێ تەنها باران خوامانە
کەس ئەو بێ، کەسە کە لە بێکەسە نەهری هەڵقوڵاند بۆ ئێمە بەسە
ئەگەر خوا ڕزقی بە نوێژ بدایە ئەشیا غەیرەدین نانی نەبوایە
نە ڕزق بە دینە و نە ماڵ بە زانست ئارەزووی خوایە و ڕۆژی ڕۆی «ئەلەست»
زۆر کەس مەعاشی زۆری دێتە ڕێ هاتە وەرگرتن ڕێی لێ دەگۆڕێ
لای چاوی ساغی بۆی ئەژمێرن دز بۆ لای چاوی کوێری ئەنێرن
کەوەکە وتی بە بازی ئەحمەق نەینێیتە تەبەق مەیێژە سەدەق

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 520
1937/03/29


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).