Jump to content

بووکی دونیا شوو بە مێردی جاهیل و ئەحمەق ئەکا

From Wikisource
بووکی دونیا شوو بە مێردی جاهیل و ئەحمەق ئەکا (1969)
by سابیری
306498بووکی دونیا شوو بە مێردی جاهیل و ئەحمەق ئەکا1969سابیری
بووکی دونیا شوو بە مێردی جاهیل و ئەحمەق ئەکا حەقیەتی بێزوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی حەق ئەکا
وا جەهەننەم پڕ لە جاهیل لەهو و لەعبی خۆی ئەکا تێگەیشتوو بۆچ لە ژێر عاباوە خۆی ئیرەق ئەکا
ئەی دریغ ئێستاکە ئەهلی حەق نەما ئەولادییان غەیبەتی دینپەروەران و کردەوەی ناحەق ئەکا
عالیم و جاهیل لە مەعنا و سورەتا فەرقی نەما چونکە هەردووکی بە بۆیاغی سمێڵی دەق دەکا
هەر موسوڵمانێ قسەی حەق گەر لە جێگایێ بکا جێبەجێ لەو جێگە خۆی بێ حورمەت و جێ لەق دەکا
واعیزێ وەعزی بدا زاڵم وەکوو کتکی قەڵەو گۆشتی دابەستوو ببینێ چاوی هەردوو زەق دەکا
خوانەخواستە عالمێ تەعزیری جاهیلێ بکا ئەو مەلا تووشی بەڵا و خۆی کافری موتڵەق ئەکا
ئەی مەلا تۆ چۆلەکەی، زاڵم پشیلەی مەتبەخە تۆ نەچیتە مەتبەخی، چاوی لە تۆ کەی زەق ئەکا؟
حەق وتن قانوون نییە، ناحەق وتن بێ شەرعییە شەققی شەففە سادق و کازب نزیکی شەق دەکا
تۆ دەل و بیبەر نەخۆی تەئسیر لە داوێنت نەکا لاجەرەم سیرخۆر ڕەفیقانی کە لووتی ڕەق ئەکا
تالیبی ئاسایشی حیفزی زوبانی کافییە وەرنە قەولی بێ سەر و پا قەلبی ئینسان ڕەق ئەکا
سابیری لەوساوە تەبعی ئەهلی دونیای ناسیە نە بچووکی تێگەیی و نە گەورەیی ئەحمەق ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).