Jump to content

بورجی ڕۆژی کورد

From Wikisource
بورجی ڕۆژی کورد (1950)
by پیرەمێرد
305983بورجی ڕۆژی کورد1950پیرەمێرد
بورجی ڕۆژی کورد کە ڕۆژهەڵات بوو هەلمان هەڵنەکەوت بەشمان هەڵات بوو
قافیەی ئەکراد هەر بەدنیهاد بوو بوومی شووم لە شوێن بووممان دڵشاد بوو
سەرچاوەی دجلە لە دیاربەکرا هێند خوێنی کوردی تێکەڵ ئەکرا
وەک ئەرخەوان سوور ئەبوو بە لافاو پیرێژنی چەرخ ئەیکرد بە سووراو
هەتا خوا وای کرد ڕۆژ گەڕایەوە دادی هەژاران پرسرایەوە
لە ڕۆژئاواوە ڕۆژمان بۆ هەڵات غوولی مەغوولی بیابان هەڵات
ئەڵێن کاتێک ڕۆژ ئەگەڕێتەوە دەوری زۆرداری ئەبڕێتەوە
ئەبێت بە دەوری مەهدی سەرزەوی لە سەر ئایەتی «خاتم النبی»
پەیڕەوی «نبی» دیموکراتییە دیموکراتییە ڕوو لە هاتییە
من باوەڕم کرد کە ئەم ئایینە ئاوێنەیە بۆ کوردی ساف سینە
من سوێندخوارانم بۆیە خۆش ئەوێ ئەمجارە فریای ئێمەش ئەکەوێ
ئەگینە من خۆم لەکێ دادمە نان و کەبابێک سەر و زیادمە
مایەی ژیانی ئێمە کە با بێ بۆ نەیگۆڕمەوە من بە کەبابێ

٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٥


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).