Jump to content

بوارە ڕەش و سپی دەردەخا

From Wikisource
بوارە ڕەش و سپی دەردەخا (1950)
by پیرەمێرد
305389بوارە ڕەش و سپی دەردەخا1950پیرەمێرد
بوارە ڕەش و سپی دەردەخا ڕێکەوتە نادان جارجار سەردەخا
شانس سپیاوێکە بە عارەق دەڕوا عەیبی ئەخلاقی ناپۆشێ کەوا
ئەگەر بە عیلم و عەمەڵ پەسەند بی لەوە چاکترە کە دەوڵەمەند بی
پارە چڵکێکە لە بەری دەستا بە مست قوچاندن لە دەستا وەستا
پارە بۆ خێوی زینەت و فەڕە ئاخ بۆ میراتخۆر میقرۆبی شەڕە
عیلم بۆ قەومێ ڕێگا دەنوێنێ عالمیش ناوی چاکەی دەمێنێ
دۆست چاکەی دۆستی لێک ئەداتەوە دوژمن لەگەڵ دۆست ئاشت ئەکاتەوە
ئەوە دۆست نییە بە هیوای پۆست بێ نەیەوێ دۆستی لەگەڵ کەس دۆست بێ
بڵێن: قەڵەم زەن کەوتوتە بەر زەیل قەڵەمچی بۆچی کەوتوونە واوەیل
کردمان قەڵەمچی بە تووتن دەم تاڵ «وەی من وەی منی» چییەتی بەقاڵ
دیارە لە ئێمەش بوو بە کردەوە لە عیسایان دا موسا بوردەوە
کەس ناڵێ قەساب گۆشتت بە چەندە جامباز بانگ ئەکا وەرە «خەر» بەندە
یاخوا هەر بژی دائیرەی ئەشغاڵ بە کرێ کاری دەمکوت بوون کەم حاڵ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 474


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).