بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی
Appearance
بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی | گرفتارم بە داوی زوڵفی خاوی |
من و عەشقی بە سانی ئار و نەوتین | لەبەر چی پێم ئەڵێن بۆ تۆ سووتاوی |
مەکەن مەنعم ڕەفیقان قەت لە عەشقی | کە دڵ وەک کوڕکوڕە و ڕووی ئەو هەتاوی |
وتم بولبول وەرە عەهدێ ببەستین | نەبیت پاشگەز هەتا ئەو ڕۆژە ماوە |
ئەبێ وەک من لە چاوت خوێن بڕێژی | وتی من بەندەیی عەشقم عەزیزم |
ئەگەر تۆیش هەر وەکوو من لێ بڕاوی | هەتا مینە گرفتاری بە داوی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|