برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە
Jump to navigation
Jump to search
برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە | کڵوکۆی دامرا سەر تا بە خواری تاکوو بنچینە |
لە مەیدانی جەماڵا ئەسپی تازی تاو بدا دڵبەر | لە کوێ تۆ تۆزی پێی ئەبڕی بە سواری ئەسپەدارینە |
کە ڕۆژی ڕووی لەگەڵ ڕۆژی سەمادا وەختێ جووت بگرن | ئەکەونە شوبهە عالەم ئاخۆ کامیان ڕۆژی پێشینە |
مەبادا خوا نەخواستە بەر دۆعایی دەردەدارێ بێ | جوانم خۆت بپارێزە لە ئاهـ و ناڵەیی سینە |
ئەگەر ساتێ خیلافی تەبعی ئێوەی کرد دڵم دەرحاڵ | بە دەستی خۆت لەناو سینە دەری بێنە بیسووتێنە |
دەمێکە عاقرە ئەم پیری غەددارەی لە خوا عاسی | بەبێ میهر و نیکاح ئەم قەحبەیە هەر شەو لە زایینە |
نەسیحەت بگرە گوێ جانا هەتا پێت ئەکرێ ڕای بگرە | نەکەی هەرگیز دڵی بێچارەی ئەم پیرە مەڕەنجێنە |
لە ڕێی خوادا دڵی گرتووم لە بەندی پەنجەکەت بەردە | وەرە خێری بەسە ئەم پیری فەوتاوە مەفەوتێنە |
هەتا یاری سەفەرکەردە سەڵامەت دێتەوە لامان | بەخوا عورفی لەسەر قەبرم مەلا مەشغووڵی تەڵقینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse