برایینە لە خەو هەستن بەیانە
Appearance
لەسەر وەزنی «بني وطني»
برایینە! لە خەو هەستن، بەیانە زەمانی هەوڵ و علیم و حوڕ ژیانە
هەموو قەومێ بە دائیم تێ ئەکۆشن لە ڕێگەی عیلم و فەندا دڵ بەجۆشن
ئەرێ کوردی فەقیر و بێکەس و غەم هەتاکەی زەهرەی نادانی ئەنۆشن
برایینە...
وەتەن پڕ لەشکری جەهلە ڕەفیقان دەری کەین با بە هۆردووی عیلم و عیرفان
برایینە...
بە یەکدڵ با لەبۆ پێشکەوتنی کورد هەوڵ دەین تا بگەینە قەسدی خۆمان
برایینە...
برایینە ئەگەر زۆر چاک نەخوێنن لەژێر باری جەهالەتدا ئەمێنن
![]() |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|
![]() |