Jump to content

بخوێنە ڕۆڵە لە یەک هەتا شەش

From Wikisource
بخوێنە ڕۆڵە لە یەک هەتا شەش (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308478بخوێنە ڕۆڵە لە یەک هەتا شەش1941موفتی پێنجوێنی
بخوێنە ڕۆڵە لە یەک هەتا شەش پێویستە خوێندن لەبۆ ڕۆژی ڕەش
خوێندنە بەشەر لە ڕیزی حەیوان جیا ئەکاتەوە و ئەیکا بە ئینسان
بەڵام مەکتەبی پۆلی ناونجی دەس نادا بە زۆر بیشتبەن نەچی
تووشی مەراق و دەرد و خەم ئەبی بێ ئیش و بێ کار هاوسەر کەم ئەبی
چونکە وەزیفەی عێراق بە خوێندن دەس کەس ناکەوێ بێ گەورە بۆ من
یا بە پارەی زۆر ئەچیتە سەر کار یا بە واسیتەی ئەشرافی ناو شار
تۆ نە پارەت بێ نە پیاوی مەزن ئەبێ پۆلیسی بگریتە گەردن
کە وا بوو هەرزوو بە توورفرۆشی ڕابوێرە عومری گەنجیت بە خۆشی
کاسبی و سنعەت چرای چاوت بێ با پۆشاکیشت شاڵ و جاوت بێ
نە کەس پیاوت بێ نە پیاوی کەس بە نە چاوەڕوانی گیرفان و دەس بە
کە پێگەیشتی و بووی بە پیاوی خۆت بووی بە خاوەنی ئەسکەناز و نۆت
خۆیشت پیاو ئەبی و هەر ئەبی بە پیاو دینار و درەم ئەتخاتە ناو ناو
کوڕم نابینی بە هەزار هەزار بە ڕەنجی بازوو حەماڵیی ناوشار
وەختێ پێ ئەگەن ئەڕۆن بۆ حیجاز گەورە و بچووکیان ئەچێتە پێشواز
ئاڵای ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ تەپڵ و دەف ئەڕازێتەوە پۆل پۆل و سەف سەف
ئەو شکڵ و شێوەی ئەبینی بە چاو دەسیان ماچ ئەکەن هەنگاو بە هەنگاو
زەحمەتی شان و قۆڵ و دەسیەتی نەک هی مەئمووری و قەوم و کەسیەتی
ڕۆڵە تۆش ئەبێ بە ڕۆژ و بە شەو تەقەللا بدەی واز بێنی لە خەو
ئەمجا ئاڵای تۆش ئەلەرێتەوە حەیوان سەر ئەبڕن لەژێر پێتەوە
ئەبیتە پاشای چوار دیواری خۆت ڕزگارت ئەبێ لە بەند و لە کۆت
ئامۆژگارییەکەم فەرامۆش نەکەی دوژمن و ناحەز بە خۆت خۆش نەکەی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).